زایەڵە ـــ سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بەنیازه ئامێری گۆڵکردنی سیتی به چۆڵکردنی گیرفانی سعودیه بگوازرێتەوە.
سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە ئامادەیە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ بداتە ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی "ڤینیسیۆس". لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "گۆل" بڵاویکردەوە کە "فلۆرێنتینۆ پێرێز" دەیەوێت بە پارەی سعودیە خەونی ئەو دوو یاریزانە "ئێمباپێ" و "ئێرلینگ هالاند" بهێنێتە دی. ئەو بڕە پارەیەی سعودیە ئامادەیە بیدات بە ڕیاڵ نزیکەی دوو هێندەی نرخی راستەقینەی ئەستێرەی بەرازیلییە و ڕیاڵ دەتوانێت بەم پارەیە هالاند لە سیتی بکڕێت.
ڕیال لە ساڵی رابردووەوە بەدوای "هالاند"دایە، بەڵام بە کڕینی ئێمباپێ" و ئامادەبوونی "ڤینیسیۆس"، کڕینی ئەستێرەی نەرویجی لە سیتی بە بڕی زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیاڵ ئاسان نەبوو.
ماڵپەڕی گۆل نووسیویەتی ئەگەر "ڤینیسیۆس" بچێتە خولی سعودیە، "پێرێز" باشترین گرێبەست دەکات لە مێژووی 25 ساڵەی سەرۆکایەتییەکەیدا، چونکە تا ئێستا هیچ یاریزانێک ئەوەندە پارەی نەخستۆتە یانەکەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی عەرەبی، "ڤینیسیۆس" بە گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە، ڕیکۆردی نەیماری هاونیشتیمانی دەشکێنێت کە بە 220 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە و دەبێتە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێ و وەک یەکێک لە پڕداهاتترین یاریزانەکانی جیهان شانی لە شان ڕۆناڵدۆ داوە.