زایەڵە ـــ ماڵپەڕی ئەلکوورە ڕەخنەی له تێچووە سەیروسەمەرەکانی یانەی نەسری ڕیاز گرتووه لەمەڕ بەدستهێنانی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پرتوگالی یانەی چێڵسی
یانەی نەسری سعودیە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردووە بۆ ڕاکێشانی "ژائو فلیکس"ی پورتوگالی، بەڵام ماڵپەڕی ئەلکوورە ڕەخنەی لەو خەرجکردنە سەیرەی سعودیە بۆ یاریزانێکی گەنج گرت کە نزیک بوو لە خانەنشینی. فێلیکس لە ماوەی 2.5 ساڵی ڕابردوودا 4 جار تیپی گۆڕیوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ناجێگیری ئەم ئەستێرە پورتوگالییە.
فلیکس لە ساڵی 2018 چوو بۆ ئەتلەتیکۆ دوای ئەوەی لەگەڵ بەنفیکا بە 120 ملیۆن یۆرۆ درەوشایەوە، هەمووان چاوەڕێی دەرکەوتنی ئەستێرەیەکی نوێ بوون لەسەر لاکێشەی سەوز.
لەگەڵ ئەوەشدا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پورتوگالی لە ماوەی سێ وەرز و نیویدا لە مەدرید، تەنیا 22 یاری بۆ یانەکەی دەستپێکرد و لە 66 یاریدا وەک جێگرەوە هاتە یارییەوە و تەنیا 34 گۆڵی تۆمارکرد. بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلکوورە، فلیکس لە تەمەنی 25 ساڵیدا بەهۆی شکستی یەک لەدوای یەکەوە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بیری لەخانەنشینی پێشوەخت کردووەتەوە و هەر نیو وەرز جارێک دەگوازرێتەوە بۆیە نزیک بوو بۆ گەڕانەوە بۆ بەنفیکا، تیپە ڕەسەنەکەی.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە میدیاییە، لەم دۆخەدا نەسر بە ئۆفەرێکی فەلەکی هاتە نێو یاریگاوە و سەرەڕای ناجێگیری یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پورتوگالی، لەسەر داوای ڕۆناڵدۆ گرێبەستیان لەگەڵ ئەم ئەستێرە گەنجە، بەڵام سەرنەکەوتوو کرد.