زایەڵە  - پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندنی جانتای ژنێك، تۆمەتبارێك لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیركرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک گەیشتە دەست نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، کە تیایدا ماتۆڕسوارێک هەوڵی رفاندنی جانتای ژنێک دەدات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد.
وتیشی، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار تەمەنی ٢٥ ساڵە و بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.