زایەڵە-بڕیارە سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و بە گوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەكەش سێ تەوەر لەخۆ دەگرێت كە تەوەری یەكەم بەدواداچوونە بۆ مووچەی مانگەكانی 6 و 7.
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانە.
لە تەوەری سێیەمدا چەند پێشنیازێك لەبارەی خزمەت و خانەنشینی و مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو.