زایەڵە ـــ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئینگلیزی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی ئەستێرە نوێیەکەی لێڤەرپول ئیمان به خودا دەزانێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەمە ماڵپەڕی FaithfullBaller "هۆگۆ ئیکیتیکی"، سەرکەوتنەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ باوەڕی بە خودا و دەستەواژەی بەناوبانگی "ئەلحمدولیلا". هەفتەی رابردوو لیڤەرپوول گرێبەستێکی 6 ساڵەی لەگەڵ ئیکیتیکی ڕاگەیاند و ئەم ئەستێرە موسڵمانەی کرد بە یەکێک لە پڕداهاتترین یاریزانەکانی مێژووی یانەی فرانکفۆرت.
ماڵپەڕێکی ئینگلیزی نووسیویەتی یەکەم ڕستەی کە ئیکیتیکی دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەکاری هێنا ئەوەبوو: "هەموو متمانەکان بۆ خودایە". ئەم ڕستەیەی ئەستێرەی فەڕەنسی ڕەنگدانەوەی باوەڕی بەهێزی ئەو بە ئیسلامە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە میدیاییە، یانەی فرانکفۆرت دوو ئەستێرەی موسڵمانی هەبوو کە دوای هەموو سەرکەوتنێک سوپاسی خودا دەکەن بە دەستەواژەی "ئەلحەمدولیلا". ئێستا "عومەر مەرموش" لە سیتی و ئیکیتیکی پەیوەندی بە لیڤەرپوڵەوە کردووە تا بە بڕوای بە خودا بگاتە باشترین خولی تۆپی پێی جیهان.