زایەڵە ـــ ئوستوورەی ئەرجەنتینی لە بواری گوڵکاری و ئاسیتسی گوڵ وەک باشترین یاریزانی جیهان ناسێندرا.

هەڵبژاردنی باشترین یاریزان لە مێژوودا هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە لە نێو هاندەرانی تۆپی پێدا، بەڵام یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی هەڵبژاردنی باشترین یاریزان ئاماری گۆڵکردن و ئاسیستی گوڵە. بۆ ئەم مەبەستەش، ماڵپەڕی bolavip  بە ئامارێک دەریخست کە "لیۆنێل مێسی" باشترین یاریزان لە مێژوودا چونکە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە تۆمارکردنی 113 گۆڵ لە یەک وەرزدا. 

لە وەرزی 2012، مێسی بەتەنیا 91 گۆڵی تۆمارکرد و 22 ئاسیستی پێشکەش کرد، بەم کارەی نێوی خۆی لە مێژوودا هەرمان کرد. مێسی لە ماوەی ژیانی پڕۆفشناڵی خویدا 8 جار تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان بردووەتەوە و لەم بوارەدا ڕیکۆردی تۆمارکردووە.

ماڵپەڕی bolavip لیستی 10 باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە مێژوودا لە ڕووی گۆڵ و ئاسیستەوە لە یەک وەرزدا تۆمار دەکات، بەڵام ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە نێوانیاندا نییە. لە بەرامبەردا لیۆنێل مێسی 3 جار لەم لیستەدا دەردەکەوێت و "پێلێ" 5 جار ناوی هاتووە تاکوو دەبێتە خاوەنی ڕیکۆردی گۆڵ و ئاسیستی گوڵ لە یەک وەرزدا.