زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەڵۆکانی کۆیە لەگەشتی ئەمجارەیدا بەسەر هەردوو لووتکەی هەڵگورد و مەموردا سەرکەفت
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گەشتەکەمان لەکۆیەوە بەرەو چۆمان دەست پێکرد دیمەنی جوانی گوندی ناوەندەو مەڕداروو ڕەشماڵەکان زۆر دڵڕفێن بوو، ڕۆشتین تاگەشتین بە شوێنی کەمپ، لەسەرچاڵان لەبەینی هەڵگوردوومەمور شوێنی کەمپ و پشودانمان بوو.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: پاش خواردنی نانی نیوەرۆو پشودان ڕۆژی یەکەم بەرەو لوتکەی مەمور هەنگاومان نا،لوتکەی مەمورد بەرزی 3366مەترە و یەکێکە لە لوتکە سەرنج ڕاکێشەکان پاش چرکاندنی چەند وێنەی یادگاری هەنگاومان نا بەرەوکەمپی شەومانەوەو ئیسراحەت.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: بەیانی هەمان ڕۆژ پلانی دوەمان بەرەو لوتکەی هەڵگورد بو لەکاتی گەشتنمان بەلووتکەی شاخەکە چاومان کەوت بەچەندان گرووپ و شاخەوان مایەی دڵ خۆشی ئێمەبون لەوانە، ڕێخراوی شاخەوانی هەزار مێرد،گرووپی شاخەوانی بازی کەرکوک،گرووپی شاخەوانی سۆران. پاش بەدۆکۆمێنتاری گەشتەکەمان گەڕاینەوە کەمپی سەرچاڵان و لەوێشەوە بەرووچۆمان و کۆتایمان بەگەشتەکە هێناو.