زایەڵە-ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی:لەسەرەتای دەستكردن بە پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك بەشێوەی ئەلیكترۆنی تا ئێستا تەنها لە%79 ی هاووڵاتیان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە و چوونەتە ناو سیستەمەكەوە، كە دەكاتە ملیۆنێك و 552 و هەزار و625 كەس، هاوكات تا ئێستا لە%21 هاووڵاتیان ماون لەو سیستەمە خۆیان تۆمار بكەن.
وابڕیارە دوو سبەی هەینی 1/8 كۆتا وادەبێت بۆپڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراك، بەڵام ئێمە داوای درێژكردنەوەی ماوەكەمان لەبەغدا كردووە، چونكە تائێستا ژمارەیەكی زۆر خێزان فۆڕمە ئەلكترۆنییەكەیان پڕنەكردوەتەوە.
ئەگەر جارێكی دیكە وادەكە درێژنەكرێتەوە ئەوا لە قۆناغی دووەمدا خزمەتگوزاری پڕكردنەوەی فۆڕم و زیادكردن و كەمكردنەوەی ئەندامانی خێزان بە بڕێك پارە ئەنجامدەدرێت و بێبەرمبەر نامێنێت، هاوكات ئەگەر هەر خێزانێك فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراكی پڕنەكردبێتەوە و سیستمەكە راگیرا، بێگومان بەشەخۆراكی مانگانەی دەوەستێت، بۆیە داوا لەهاووڵاتییان دەكەم بەزووترین كات خۆیان تۆماربكەن.
ههركهس فۆڕمی خۆراك پڕنهكاتەوە بهشهخۆراكی دهبڕدرێت

July 30, 2025