زایەڵە ـــ پاریس سانجێرمان پێشنیارێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش بە ئەستێرەی بەرشەلۆنە کرد.
یانەی پاریس سانجێرمان بەدوای دروستکردنی جۆش و خرۆش لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگەڕێت. ئەم یانە فەرەنسیە بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ گاڤی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێت و لەئێستادا بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ پێشنیازیکردووە ئەم پێداگرییە لە خودی "لویس ئەنریکی"یەوە دێت کە دوای ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا باش دەیناسێت و ئێستا دەیەوێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە پڕۆژە نوێیەکەی لە پاریس بگێڕێت.
کەسایەتی گاڤی زۆر لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەم ڕاهێنەرە دەگونجێت و ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە هێڵی ناوەڕاستی پاریس سانجێرمان. لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکە ئەمە بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ هاوسەنگی حسابەکان و ئازادکردنی بۆشایی لە چوارچێوەی یاریی دادپەروەرانەی دارایدا.