زایەڵە ـــ  هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کرده سەر ڕێوڕەسمی به خاکسپاردنی تەرمی ئەو یاریزانەی که لەلایەن یەکێک لە شارۆچکەنشینەکانی زایۆنییەوە کوژرا.

ماڵپەڕی موقاتێعە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ڕژێمی ئیسرائیل هێرشیان کردۆتە سەر پرسەی یاریزانێکی تۆپی پێی فەلەستینی لە ترسی کاردانەوەی جیهان بەهۆی کوژرانی بە دەستی شارۆچکە نشینێک.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ئیسرائیل لە ماوەی مانگێکدا 13 یاریزانی تۆپی پێ لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا کوشتووە.

"عودە محەمەد ئەلهەزالین" یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی کە یاری بۆ یانەکانی مەسافیر یاتا و سۆسیا دەکرد دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندی ئومولخەیر لە کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن شارۆچکەنشینێکەوە کوژرا.

ماڵپەڕی فەلەستینی بەپێی ڕاپۆرتێک دەڵێت: هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەیان دەستگیر کردووە کە لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە بوون. بەگوێری هەواڵەکان ئەندامانی خێزانی یاریزانەکەش دەستگیرکراون.