زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی باسکەی نیشتمانی کچانی تەمەن خوار 16 ساڵی ئێرانی بە هەڵبژاردەی لوبنانی دوڕا.

هەڵبژاردەی باسکەی کچانی تەمەن خوار تەمەن 16 ساڵ ئەمڕۆ لە دوایین یاری سەرەتایی پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا ڕووبەڕووی لوبنان بووەوە و یارییەکەی دۆڕا. 

کچە باڵابەرزەکانی ئێران کە لە دوو یاریی ڕابردووی خۆیاندا سەرکەفتن و لە "ئوردن" و "سوریا"یان بردەوە ئەمڕۆ بە ئەنجامی 47 بەرامبەر بە 37 خاڵ لە لوبنان دۆڕان. 

هەڵبژاردەکانی ئێران و لوبنان ڕۆژی هەینی کاتژمێر 21:30 له یاری کۆتایی ئەم پاڵەوانێتیەدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

براوەی ئەم یارییە نەک تەنها نازناوی پاڵەوانی ڕۆژئاوای ئاسیا بەدەست دەهێنێت، بەڵکو موڵەتی بەشداری بۆ  پێشبڕکێکانی جامی ئاسیای تەمەن خوار 16 ساڵی کچانیش بەدەست دەهێنێت.