زایەڵە - حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوان لە رێکەوتنی هەولێر و بەغداد پەشیمان نەبوونەتەوە، بەڵکو چاوەڕێی نەوت و داهاتی ناوخۆن، بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێکەوتنی نێوان عێراق و هەرێم پەشیمان نەبۆتەوە، بەڵکو چاوەڕێی هەرێم دەکات نەوت وداهاتی ناوخۆ ڕادەست بکەن و ئەویش موچەی مانگی شەش بنێرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشاندا بۆ رادەستکردنی نەوتی ئامادە بە سۆمۆ، داواشیکرد حکومەتی عێراق موچەی مانگی شەش رەوانە بکات.