زایەڵە-کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،دواى كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی #موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری #سلێمانی بۆ مانگی تەمووز له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 375) کاتژمێر کاریان کردوە.
سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری #پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى ئاب (8)یش بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.