زایەڵە - عەبدوڵا وەرتێ وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی، جەخت لەسەر پێویستیی پشتیوانی موسڵمانان لە غەززە دەکاتەوە.

عەبدوڵا وەرتێ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، ڕایگەیاند،ئەوەی ئێستا لەغەزە دەگوزەرێ تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید و خوێن ڕشتنێکی هۆڤانەیە.

زیاتر وتی: ئەوەی  دەرهەق بە دانیشتوانی غەزە دەکرێ وێنەی نەبووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل بوونەتەقوربانی سیاسەتە گڵاوەکانی قەوارەی زایۆنی بەم جینۆسایدەی غەزە ڕووی ڕاستە قینەی خۆی دەرخست بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەوەی نیشاندا نە ئەنجومەنی ئاسایش و نەنەتەوە یەکگرتوکان و هیچ دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی هیچ کاریگەریەکیان نەماوە لەسەر ڕووداوە جیهانیەکان .

وتیشی، وڵاتە ڕۆژئاواییەکان هەمیشە لەژێر پەردەی دیموکراسیەت و پاراستنی  مافی مرۆڤ دا ئامانجەکانی خۆیان بەدی هێناوە ، چونکە ئەوانەی باسمان کرد جگە لە دروشمی بێ بنەما و چەواشەکاری و عەوام فریوی هیچی تر نیە. ئەوەی ئێستا لە غەزە دەگوزەرێ ئەوانیش هاوبەشن لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەی کە دەکرێت. پێمان وایە هەموو میلەتانی موسڵمان کە گەلی کوردیش بەشێکە لەو میلەتانە پێویستەهاوسۆز و پشتیوان بن بۆ برا و خۆشکانمان لە غەزە و لە هەرکوێیەکی دنیا وە لەگەڵ خەڵکی مەزڵوم و ستەم دیدەدا بن ئەوەش اضعف الايمانە .