زایەڵە - ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025 نرخی نەوت بەهەردوو جۆرەكەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی لەبازارەكانی جیهاندا نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك نەوتی برێنت 20 سەنت و خاوی ئەمریكیش 15 سەنت نرخەكەی دابەزی.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت.
نرخی نەوت لەسەروو 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

August 04, 2025