زایەڵە-لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای باڵای ئیتیحادی ئاگاداری کردینەوە بۆ ئامادەبوون لە یەکەم دانیشتنی تایبەت بە گرانکردنی نرخی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان، بڕیارە ڕۆژی (١٧ی ٨ی ٢٠٢٥) یەکەم دانیشتن لەو دۆسیەیە بەڕێوە بچێت و بەفەرمی بۆ ئامادەبوون لە دادگای باڵای ئیتحادی ئاگادار کراینەوە.
ناوبراو وتیشی،لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبای ماڵان لە (١٨ دینارەوە بۆ ٧٢ و ١٠٨و ١٧٥و ٢٦٥ دینار)، ڕۆژی (١٣ی ٧ی ٢٠٢٥) لە دادگای باڵای ئیتیحادی داوایەکمان بەژمارە١٢٣ئیتیحادی٢٠٢٥لەسەر سەرۆکی حکومەت تۆمار کرد،گرانکردنی چەند هێندەی ئەو کارەبایەی کە بە غازی خۆمان بەرهەم دەهێنرێت بە ستەم دەزانین لە خەڵکی کوردستان، کاتێک بەراوردی نرخەکان و ئاستی بژێوی ژیانیش بە بە وڵاتانی دونیا دەکەین ستەمەکە ڕوونتر دەردەکەوێت.