زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، رەزامەندیی دابەشكردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەمساڵ دەرچووە و دەست بەدابەشكردن دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێم، ڕایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەنی دابەدابەشكردنی بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ و دەست دەكرێت بەئامادەكردن و پێدانی لیستی خۆراك بە بریكارەكان و پاشانیش لەم چەندرۆژەدا بەشەخۆراك بەسەرهاووڵاتییان دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشکرد: بەشەخۆراكی پێویست لەناو كۆگاكانیاندا هەیە، جگەلە زەیت، بەشەخۆراكەكانی دیكەهەمووی هەیە.

دەشڵێت، بەشەخۆراكی پێنجەم پێكهاتووە لە برنج سێ كیلۆ، شەكر كیلۆیەك، زەیت لیترێكە، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک، لەگەڵ لەتکە نۆك، لە هەندێك شوێنیش فاسۆلیا دەدرێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاندووە، “داوا لــە بریکارانــی خۆراکــی بنکــەی 201 دەکــەین بەیانــی ئەمڕۆ دووشـەممــە 4ی ئاب، ســەردانــمان بکــەن بـــۆ وەرگرتنــەوەی لیستــی بریکــاری بەشە خۆراکــی ســەبەتەی پێنجەمـــی ساڵــی 2025”.