زایەڵە  -بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند: هەرێمی كوردستان تا ئێستا هیچ بڕەنەوتێكی خۆی رادەست نەكردووە، رایشیانگەیاند: هەموو رێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوکردووە  ئەوان ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕێك كە ئامادەبێت.


عەلی نزار فایق، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە :هەرێم تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێکی خۆی رادەست نەکردووە و ئەوان ئامادەییان تێدایە  بۆ وەرگرتنی هەر بڕێک  لەلایەن هەرێمەوە رادەستبکرێت.


لە درێژەی قسەکانیدا بەرێوبەری گشتی سۆمۆرونیشکردۆتەوە،هەموورێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوبوە.


بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای بەبازرکردن باسی لەوەشکردوە ئێستا هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لەنێوان(3.35)ملیۆن بۆ  (3.4) ملیۆن بەرمیلدایە، کە (78%)بۆ (80%)ی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا دەچێت.