زایەڵە- حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند: "دانوستاندن و کۆبوونەوەکان بەردەوامن لەگەڵ برایانی هەرێم، لە پەیوەندیداین لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان لەبارەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ).
وتیشی: ئێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان، کە تاوەکو ئێستا کاردەکەن لە کوردستان نزیکەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانەیە و رێککەتووین لەگەڵ برایانی هەرێمی کوردستان 80 هەزار بەرمیلەکەی دیکە وەری دەگرین و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکەین؛ پشتیوان بەخوا.
زیاتر وتی: وەبەرهێنان لە کەرتی سووتەمەنی کەرکووک زیاتر دەکەین.