زایەڵە-د،ڕەعد ڕەفعە مامۆستای زانکۆ لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەی عێڕاق داکۆکی لەسەر بۆچونەکەی ئێمەی کردۆتەوە لەسەر تەوتین و دژی هەژماری من بووە.لەدوای ڕازیبوون بەڕادەستكردنی هەناردەی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ و داهاتی ناوخۆبەوەزاتی دارایی عێراق،لەئێستاداحكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم هەمووشەڕەكانی لە “هەژماری من”ـدا كورت كردوەتەوە .
وتیشی، بەپێی زانیاریهكان،لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ، باس لە “تەوتین”ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە وەك ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵییدا هاتووە .
رونیشیکردەوە،وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە شاندەكەی هەرێمیان وتووە، تەوتین بە پێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی،دەبێت بەو جۆرە بێت كەلەسەرتاسەری عێراقدا بۆموچەپەیڕەو دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو،وەزارەتی دارایی عێراق گوتویەتی دەبێ دۆسیەی هەژماری من بەتەواوی ڕادەستی بانکەکانی ڕافیدەین و رەشید بکرێ ، مانگانە ئەوان خۆیان ڕاستەوخۆ تەمویلی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق بکەن لەڕێگەی بانکەکانی هەژماری من.
باسی لەوەشکرد،له ئێستادا حكومەتی هەرێم شەڕی مان و نەمان بۆ هەژماری من دەكات وبەهیچ شێوەیەك نایەوێت دەستبەرداری ببێت، بەڵكو پێداگری لەسەر ئەو دەكات كە پرۆژەكە وەك خۆی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت،هەژماری من لە ئێستادا بووەتە گرفتی گەورە و سەرەكی بەردەم چارەسەری كێشەی موچە، بەغدا پێداگریی لەسەر جێبەجێكردنی تەوتین بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی دەكات، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش سورە لەسەر داكۆكیكردن لە بانكە حزبیی و شەخسییەكانی هەژماری من .