زایەڵە- له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی باڵای هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی، ڕاپۆرتێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و سوودانیش بڕیاریدا چوار لێژنه دروست بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان لێژنه‌كان په‌یوه‌ستن به داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی و پشكی هه‌رێم له بودجه و مه‌له‌فی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی.
هەر به‌پێی زانیارییه‌كان، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر لیژنه‌كانه كه ئەمڕۆ ڕاپۆرتی كۆتاییان ئاماده بكه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه بۆرۆژی یەکشەممە واتە سبەینێ پێشخراوه، گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچەی مانگی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم و ده‌ستپێكی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان بدرێت.
ئەمڕۆ لیژنه‌كانی هەڕێم وبە‌غدا ڕاپۆرتی كۆتایی ڕادەستی سودانی دەکەن

August 09, 2025