زایەڵە - ڕۆژانە زیاد لە دوو هەزار تۆن پاشماوەی خۆڵ و خاشاك لە هەولێر و دەوروبەرییەوە دەبرێتە زبڵخانەی كانی قرژاڵە، لەو ڕێژەیەش 800 تۆنی پاشماوەی خۆراكی ڕۆژانەی هاووڵاتیانە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی بڵاویكردوونەتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، هەموو ڕۆژێك 700 بۆ 900 ئۆتۆمبێلی شارەوانی پاشماوەكانی هەولێر و قەزا و ناحیەیەكانی دەوروبەری بۆ زبڵخانەی كانی قرژاڵە دەگوازنەوە و لەو زبڵخانەی فڕێدەدەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەكۆی گشتی ڕۆژانە دوو هەزار تۆن پاشماوەی جۆراو لەو زبڵخانەیە فڕێدەدرێت بەجۆرێك، ڕۆژانە 800 تۆن پاشماوەی خۆراكی هاووڵاتیان فڕێدەدرێت كە دەكاتە لە %39.54 ی كۆی گشتی پاشماوەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان، هاوكات ڕۆژانەش 100 تۆن تەنها پاشماوەی دایبی منداڵان فڕێدەدرێت كە دەكاتە لە%5ی كۆی پاشماوەی زبڵی ڕۆژانەی ئەو سنورە.

لە ئامارەكەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لە%25 پاشماوەكان لە مەوادی پلاستیكی و لە%8 پاشماوەی ڕستن و چنین و لە %6 پاشماوەی كاغەز و كارتۆن و لە%4 لە پاشماوەی شوشە پێكدێن.