زایەڵە - نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراقی :لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی نانەوتی عێراق بەڕێژەی 43.6% كەمیكردوە، ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی داهاتی تایبەت بە باج و گومرگ.

داهاتی نانەوتی عێراق لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، بڕی 4.951 ترلیۆن دینار بوە، لەكاتێكدا لە نیوەی یەكەمی ساڵی رابردودا 7.118 ترلیۆن دینار بوەو بەوەش بڕی 2.167 ترلیۆن دینار و بە رێژەی 43.6% كەمیكردوە.

هۆكاری كەمكردنی داهاتی نانەوتی عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی داهاتی تایبەت بە باج و گومرگ.

ئەو داهاتەی كە لە بودجەی گشتی سێ ساڵەدا پلانی بۆ دانراوە 27 ترلیۆن دینارەو بەو شێوەیەش لە كۆتایی ساڵدا جیاوازییەكی گەورە دەبێت لەنێوان داهاتی نانەوتی پلان بۆ دانراو و داهاتی نانەوتی فیعلیداو ئەوەش وادەكات كورتهێنانی فیعلی لە بودجەی گشتیدا زیاتر بێت.

هەروەها ئەم دابەزینەی داهاتی نانەوتی، وا دەكات كە بەشداری داهاتی نانەوتی لە داهاتی گشتی بۆ 8% دابەزێت كە لە ساڵی رابردودا 11% بوە، ئەوەش ژمارەیەكی دورە لەو ئامانجەی كە لە بەرنامەی حكومەتدا هاتوەو رێژەكەی 20%یە.