زایەڵە - عامر خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور:دوێنێ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستانمان ئاگادار کردەوە، کە ئێمە وەکو کۆمپانیای نەوتی باکوور ئامادەیی تەواومان کردووە بۆ وەرگرتنی نەوت؛ بڕیاربوو ئەمڕۆ نەوتەکە وەربگرین و هەناردە بکرێت، بەڵام بەدەستمان نەگەیشت
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێی راگەیاندین، هێشتا لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بڕیارە رۆژی شەممە لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کۆببنەوە، ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکەین
بۆریی نەوت بەتەواوی ئامادەیە، کۆمپانیاکەمان 13 کارمەندی لە زاخۆ و ناوچەکانی دیکەی رێڕەوی بۆرییەکە تاوەکو تورکیا داناوە، 8 کارمەندیشی لە بەندەری جەیهاندا جێگیرکردوون و بەتەواوی ئامادەین بۆ هەناردەکردن."
لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیان وتین هێشتا بڕەکە دیار نییە کە چەند رادەست دەکەین، بەڵام ئاگادارین ئێستا رۆژانە 150 هەزار بەرمیل بەرهەم دێت، 50ی بۆ ناوخۆ و 100 هەزاریش بۆ هەناردەکردنەوە، بەگوێرەی زیادبوونی بەرهەمیش، بڕی هەناردەکردن زیاتر دەکرێت."