زایەڵە - بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 9ی 8 تا 15ی 8ی 2025، نزیكەی 11 ملیار دینارە كە 80%ی نەختینەیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 9ی 8 تا 15ی 8ی 2025، زیاتر لە 10 ملیارو 878 ملیۆن و 281 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 8 ملیارو 675 ملیۆن و 27 هەزار دیناری واتە 80%ی نەختینەیەو هەروەها 2 ملیار و 203 ملیۆن و 253 هەزار دیناری واتە 20%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.