زایەڵە - وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا دەڵێت، وڵاتەکەی بەنیازە رێککەوتنێکی بۆری نەوتی نوێ لەگەڵ عێراقدا واژۆ بکات و رەشنووسی ئەو رێککەوتنەی بۆ وڵاتەکە ناردووە.
هەینی، ئاڵپئه‌رسلان به‌یره‌كتار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا بڵاویکردەوە، "ئه‌و بۆرییه‌ی کە له‌گه‌ڵ عێراق توانای گواستنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه، ماوه‌ی 50 ساڵه به ته‌واوی كار ناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاتەکەی رەشنووسی ڕێككه‌وتنێكی نوێی ناردووه بۆ عێراق و له ئێستادا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ دەکرێت.
میدیاکانی تورکیا پێشتر باسیان لەوەکردبوو كه دانوستان له نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی نوێ و گشتگیرتر بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستی پێكردووه.