زایەڵە - به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دەرکراوە، بەڵام بڕیارەکە نەگەیشتوەتە هەرێم و هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی لەدەروازە سنورییەکانەوە ئاساییە”.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “ھیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ڕاگرتن و قەدەغەکردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی چینی”.
تەنها لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی كوردستان، گەیشتوەتە زیاتر لە90 ھەزار ئۆتۆمبێل.
وتیشی، “به‌گوێره‌ی بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم، تەنها ڕێگە بههاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی تازە دروستکراو دەدرێت و ئۆتۆمبێلی کۆن ڕێگەی لێگیراوە”.
وه‌كو به‌رپرسه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی، “بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەر بەرهەمێک، پێویستە عێراق بەفەرمی نوسراو ئاراستەی هه‌رێم بکات، بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیش تائێستا هیچ نوسراوێک نەگەیشتۆتە هه‌رێم”.