په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی بۆ زایه‌ڵه: لێبڕین نه یاسایە و نه بڕیار و په‌یوه‌ندی به به‌رزبونه‌وه و نزم بونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه نیه
July 12, 2021
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌م ڕێژه بودجه‌یه‌ی كه بۆ موچه ده‌درێت به‌ناوی بڕینی ده‌رماڵه به‌هه‌ر شتێك بێت كه‌می بكاته‌وه بیگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته و جارێكی دیكه ئه‌و موچه‌یه نه‌دات .
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، هه‌تاكه‌ی لێبرینی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌یزانن، لیبڕین نه یاسایه و نه بڕیاره و نه په‌یوه‌ندی به به‌رزبونه‌وه و نزم بونه‌وه‌ی نه‌وته‌وه هه‌یه، هه‌ردوو بارهكهمان دی نزم بوه‌وه و به‌رز بوه‌وه نه‌وت هه‌ر لێبڕین به‌رده‌وام بوو .
وتیشی، هه‌موو بیانویه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌بووه حكومه‌تی عێراقی پاره نانێرێت ئه‌وه 200 ملیارد دیناری نارد ئه‌وان ده‌ڵێن كورتهێنانێك له بودجه هه‌یه ئه‌وه پاره هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورت هێنان و له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه نێردراوه ،له‌م كاته به‌دواوه ئه‌مانه لێبڕین به‌رده‌وام بكه‌ن و موچه دوا بخه‌ن كه‌واته نیه‌تیان وایه چیتر ئه‌و موچه‌یه نه‌ده‌نه خه‌ڵك و هیچ بیانویه‌كی دیكه نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دواخستن و لێبڕینی موچه .
ڕونیشكرده‌وه، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌م ڕێژه بودجه‌یه‌ی كه بۆ موچه ده‌درێ كه‌می بكه‌نه‌وه و به‌ناوی لێبرینی ده‌رماڵه كه‌می بكاته‌وه بیگه‌یه‌نیته ئه‌و ئاسته جارێكی دیكه ئهوموچهیه به فولی نه‌داته خه‌ڵكی كوردستان .
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هیوادارم چیتر هاوڵاتیان وموچه‌خۆران ی خه‌ڵكی خۆمان هه‌ربۆ خۆمان ئه‌زیه‌تیان نه‌ده‌ین بتوانین بارودۆخی دارایی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه بتوانن خزمه‌تی باشی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین و ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی خۆمان به‌ده‌ست بێنین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاو به‌هه‌نگاو خزمه‌تی وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و به‌یه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگ سه‌ركه‌وتوبین .
سازدانی – كامه‌ران كه‌ریم