یانەی کچانی وچانی کوردستان بە تۆمار کردنی 17 گوڵ بەرانبەر بە یانەی کچانی قەشقایی شیراز، سەرکەوت و گەیشتە خولی کۆتایی فوتباڵی ژنانی ئێران.
بە پێی هەواڵی زایەڵە، کێبەرکێ نێوان یانەی کچانی وچانی کوردستان و یانەی کچانی قەشقایی شیراز لە یاریگای مەلەک نیای شاری سنە ڕۆژی هەینی 30 کانوونی دووهەم بەڕێوەچوو.
لەم یارییە یانەی وچان توانی 17 گوڵ تۆمار بکات و یانەی بەرانبەر هیچ گوڵێلی تۆمار نەکرد و وچان سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
وچان بەم سەرکەوتنە 19 خاڵی بە دەست هێنا و گەیشتە فایناڵی خولی نایابی یانەکانی ژنانی ئیانەکانی ژنانی ئێران.