ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، کارێکی  قێزەونی دیکە ئەوەیە بریتیە لە پەشیمان کردنەوە وپاکانە کردن بەو هاوڵاتیانەی کە ڕەخنە لەحکومەت  دەگرن .
ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ  پەیامنێری   زایەڵە  ڕایگەیاند، یەکێکی تر لە دیاردە قێزەونەکان و دیوێکی تری بێدەنگ کردن،بریتیە لە پاکانە کردن وپەشیمان کردنەوەی ناچاری بەو هاوڵاتیانەی کە ڕەخنە لەحکومەت دەگرن، لەم میانەدا کەناڵە حزبیە دەستەمۆ ودابەستەکانی حزب ڕۆڵێکی پێسپێراوی  یەکجار  ناشیرین دەبینن،کە لەماوەی شەوو ڕۆژێکدا دوو دیوی هاوڵاتی بەشمەینەتی هەرێم نیشانی خەڵک دەەن.
وتیشی، بەعس و سەدامیش لەجەنگی قادسیەی دۆڕاوو شەڕی داسەپاویان دژ بەخەڵکی کوردستان زوو زوو دەستیان بۆ ئەم چڵە پوشانە دەبرد تا لە زۆلکاوی ستەمکاریدا دەریان بێنێت بەڵام نەچەک وجبەخانەکەی ونەسوپا ملیۆنیەکەی و نەشایەری ڕاگەیاندنەچەواشەکاریەکەی نەک هەر فریای نەکەوت بەڵکو نغرۆی کرد وکردیە پەندی زەمانە.
ڕونیشیکردەوە، ئاخر دەسەڵاتێکی حزبی بەم هەموو وابەستەو دابەستەیە تێر نەخوات کەڕۆژانە خەریکی پیرۆزکردنی بتەکان و هەڵاکردنن لەمەیدانی  کۆیلە فرۆشان  و ترست لەهاواری هاوڵاتیەک بێت کەداعش جگەر گۆشەکەی لێکردو  پڕۆژەی گەندەڵە تێر نەخۆرەکان بوە وەیشومەی ئەوەی بەکولەمەرگی پێکیەوە ناوە کەچی بەڕەخنەو هاوارێک قەڵس بیت وگورج  مایک بەدەستەکانی حزب بەر بەیتە گیانی هاوڵاتی وناچار بە پەشیمان بوونەوەی بکەی ،ئەم ڕەفتارە ناشارستانیە ڕویەکی تری ئەو دەسەڵاتە شکستخواردوەیە کە بڕیاری داوە پەندو عیبرەت وەر نەگرێت و هەر ڕۆژەی  بە دەردی سەریەک میلەتەکەی بفلیقێنێتەوە.
سازدانی - کامەران کەریم