ێاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند: هێزەکانمان ئەوکەسانەی دەستگیرکرد کە عەرەبێکیان لەچەمچەماڵ لەڕێگەی ناوشوان کوشت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ێاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، شەوی ۱٥ / ٣ / ٢٠٢٢ / کاتژمێر (١٠) شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیک پێشەنگای ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگەی ناوشوان پێنج کەس بەناوەکانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع ) (ھ ، ع ، م ) (ک ، م ، م ) کەدانیشتوی قەزاکەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەن .
شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف ) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد .
دەستبەجێ هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەکە .
سەرەنجام هەر پێنج تۆمەتبارەکە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەبەرواری( ۷ / ٤ / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و کەلوپەلەکانیاندا دەگیرێت .
تۆمەتبارەکان لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون .
کامەران کەریم