باندێكی شه‌ش كه‌سی ده‌ستگیركران كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان باندێكی شه‌ش كه‌سییان ده‌ستگیركرد كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێیه‌و له‌شێوه‌ی باندا كار دەکەن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ده‌ستگیربكرێن.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌رو چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌دا.
له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع - ر، س، ح - هـ، م، م - پ، ئـ، ق - ك، هـ، ع - د، ن، م) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 30 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیراون.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: