کوژرانی ١١ تیرۆریستی داعش لە هێرشی ئاسمانیی عێراق

(0) / / عراق / داعش تیرۆر عێراق ئەنبار دیالی


Sep 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە ١١ تیرۆریستی لە ئەنبار و دیالی کوشتووە.

شانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند پلانی بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریکردنی جوڵەکانی داعش بەردەوامە وبەتۆکمەیی بەڕێوەدەچێت، لەم ڕووەوە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بە هاوکاری شانەی بەئامانجگرتنی سەربە فەرماندەیی هاوبەش توانی مۆڵگەکانی داعش بەئامانج بگرێت لەناوچەکانی سەربە ئەنباڕ و دیالی ئەویش پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد.

ڕاشیگەیاند کە بازەکانی ئاسمان ئامانجەکانیان پێکا و خاپووریان کرد و لە ئەنجامدا بەپێی زانیاریەکان ١١ تیرۆریست کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعش بووە بەناو حمودحمادە علی حویش کە بە ابونهاد ناوی دەرکردبوو..