موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە مامۆستای وانەبێژ


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - موچەی مانگی 4ی 2023ی پازدە پەروەردە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 2023 شایستەی دارایی مانگی 4ی 2023 مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی: رۆژئاوا سلێمانی، هەڵەبجە، کفری، دوکان، چەمچەماڵ، سەیدصادق، کەلار، دەربەندیخان، پێنجوێن، شارەزوور، سارباژێر، قەرەداغ و رانیە دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی چوارشەممە شایستەی پەروەردەی پشدەر و ڕۆژهەلاتی سلێمانی دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم