سلێمانی: دوکاندارەکانی ناوبازاڕ ئاگادار دەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی دوکاندار


Jun 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگادارى خاوەن دوکانەکانى ناو بازاڕى شارى سلێمانى دەکەینەوە کە سیستمى پریپەیدى کارەباى دوکانەکانیان کەوتووەتەکار، لەرێگەى ئامێرى (CIU) کە هەموو دوکانەکان وەریان گرتووە زانیارى لەسەر کارەباکانیان وەربگرن.

لەکاتى تەواوبوونى ئەو بڕەى کە وەک پێشەکى لەپێوەرەکەدایە دەتوانن لەبنکەى فرۆشتنى کارتى باڵانسى کارەبا لەبازاڕى کوردۆ لەشەقامى مەولەوى بەرامبەر فەلافلى بنار کارت بکڕن.

جێى ئاماژەیە زۆنى یەکەمى ناوبازاڕى سلێمانى کارەباکانیان بووە بەپریپەید، لەفولکەى مامەڕیشە دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەى دەستەکە و پاشان شەقامى قەنات تا نەخۆشخانەى عەلى کەمال، پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەى خانەقا لاى تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەى مامەڕیشە، واتە کۆى ئەو بازاڕو دوکانانە دەگرێتەوە، وەک لە نەخشەکەدا دیاریکراوە.

کامەران کەریم