پەلەرمانتارێکی عێراق لەڕێگای زایەڵەوە چەند راستیی و زانیارییەک لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە دەخاتەڕوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەمین مەعروف بودجە


Jun 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، نەرمین مەعروف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، وەك ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ویژدانی  خۆم ئاسودە كرد و نوێنەری راستەقینەی هاونیشتمانیان بووم و كارەكانم بۆ هەمووان دیارن.لە دوای خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی پرۆژە یاسای بودجە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز گفتوگۆی چڕو و ووردی بوجە لە 26ی نیسانی ئەمساڵەوە لە لیژنەی دارایی دەستیپێكرد و رۆژانە  نزیكەی 15 كاتژمێر  بە سێ‌ كاتی جیاواز بەیانی ،  دوانیوەڕۆ ،  شەوكۆبوونەوەمان لەبارەی پڕۆژە یاساكە كردووە،كۆبوونەوەکان بەردەوامیی هەبووە تاوەكو 27ی ئایار.لەو ماوەیەدا لیژنەکەمان 60 كۆبوونەوەی كردووە،  زیاتر لە 180 بەرپرسی باڵا لە وەزیر و بەڕێوەبەر و كادری پێشكەوتووی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەت و لیژنەکانی پەرلەمانمان بینیووە و گفتوگۆمان لەبارەی پرۆژە یاساكەوە لەگەڵ كردوون.ئەو بابەتانەی لە پڕۆژە یاساكە پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە و هەوڵی زۆر و رۆڵی سەرەکیم هەبووە تیایدا.

وتیشی، لەوبابەتانە یەكەم، رێگری لە چەند مەترسییەك لەسەر پشکی هەرێم لەناو پڕۆژە یاسای بودجە،  بەندە وەك ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆڵی گەورەم هەبووە لە چارەسەركردنی گرفتی گەورەی ناو پڕۆژە یاساكە، لەوانە،چارەسەركردنی ئەو مەترسییەی لە بڕگەی دووەمی ماددەی (12)ی ناو پڕۆژە یاساكە هەبوو، كە تایبەت بوو بە دانانی میچێکی یاسایی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوە هەوڵێكی زۆرمدا و توانیمان گۆڕانكاری لە ماددەكەدا بكەین و ئەو مەترسییە لابەرین.ئەو چوارسەد ملیارەی كە دوو سێ‌ مانگە بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت، بەشێوەیەك لە شێوەكان ویستیان ئەو پارەیە ئەژماربکەن لە ئەو قەرزە ناوخۆیی و سیادیانەی عێراق كردوویەتی، ئەگەر وای لێبكرایە وەك ئەوەبوو هەرێمی كوردستان دووجار ئەو پارەیەی لێببڕدرێتەوە، جاری یەكەمیان كاتێك ئەخرایە ناو خەرجییە سیادییەكان، لەكۆی پشكی هەرێمی كوردستان کەمدەبۆوە، دواتریش جارێكی تر هەرێمی كوردستان لەسەری بوو ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بە داشکاندن لە پشکی پارەی تەرخانكراوی هەرێم، توانیم بۆ لیژنەی دارایی روونبکەمەوە و رێگری لەوە بکەم بەو شێوەیە هەژمار بكرێت.جێگیركردنی پێوەرەکانی رێژەی دانیشتوان و هێڵی هەژاری لە دابەشکردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان (تنمية الاقاليم)، كە بڕەكەی 276 ملیار دینارە و  ئێستا دەتوانرێت بەشێوەیەكی راستەوخۆ پارێزگاكان پلانی پرۆژەکانیان ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بكەن و زووتر سوود لەم بەشە بودجەیە وەربگرن.

ڕونیشیکردەوە، دووەم ،وەكو فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لەو خاڵانەی لەناو پڕۆژە یاسای بودجە،بەدواداچوونمان بۆ كردوون و هەوڵمانداوە جێگیریان بكەین و دواتر جێگیرمان كردوون لە پڕۆژە یاساكەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە بوون،جێگیرکردنی مووچە و خەرجی زیاتر لە 20 هەزار لە هێزەكانی پێشمەرگە لە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، كە ئەمەش دەستكەوتێكی گرنگە.دامەزراندنی 3‌ هەزار پاسەوانی سنوور. گواستنەوەی لیوای هاوبەشی (20)ی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق کە ژمارەیان نزیكەی (3777) كەسە. گێڕانەوەی كارمەندانی گرێبەستی كاتی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، كە زیاتر لە سێ‌ هەزار كەسن و ماوەی ساڵ زیاترە كۆتایی بە گرێبەستەكانیان هاتبوو،  توانیمان بیانگێڕینەوە سەر كارەكانیان و گرێبەستەكانیان لە كاتییەوە كرا بە تەشغیلی.جێگیركردنی بڕگەیەك لەناو ماددەی (14)، كە گرەنتی ئەوە دەكات مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیاننی هەرێم لە ئەولەوییەتی خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم بێت.چەسپاندنی بنەمای دادپەروەریی و یەكسانی لە دابەشكردنی پشکی خەرجی وەبەرهێنان و خەرجییەکانیتر بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و رێگریکردن لە بەردەوامی پەراوێزخستن و نادادپەروەری لەدابەشکردنی ئەو خەرجییانە  .

ئەوەشی خستەڕوو،سێهەم ،بەدواداچوون و هەوڵی جدی بۆ چەندین ماف و پرسی گرنگیتر  ج وەك ئەندامی لیژنەی دارایی و چ وەک فراكسیۆنی یەکێتی وەک، بەدواداچوونمان بۆ بابەتی دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی بالا و سێ‌ یەكەمەکانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە ژمارەیان زیاتر 10 هەزار کەسە  و بەپێی نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی مافی دامەزراندیان پێدراوە لەسەر پشکی هەرێم و پێویستە لەناو میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جێیان بكرێتەوە.داواکردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە، بە بۆنەی دەرچوونی بڕیاری بە پارێزگابوونییەوە.

داواکردنی بودجەیەكی تایبەت بۆ دروستكردنی سەنتەری پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجەلە پارێزگای سلێمانی .جێگركردنی مافی لیژنەی پارائۆلۆمپی شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەناو بودجەی لیژنەی پارائۆلۆمپی عێراقی، هەروەها بەندە وەك ئەندامی لیژنەی دارایی و فراکسیۆنی یەكێتی چیمانكرد بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بابەتی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەر لە سەرەتاوە پێشنیازی فراكسیۆنی یەكێتی بووە و لەناو گفتوگۆكانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم پێشنیازەم چەسپاند، توانیمان دەنگی ئەندامانی لیژنەی دارایی بۆ بەدەستبهێنین، دواتریش تا كاتی دەنگدان لەسەر بڕگەکە لەناو پەرلەمان، بەردەوامبووین لەسەر داكۆكیكردن لەم بڕگەیە، چونكە بە مافێكی تەواوی فەرامانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستانی دەزانین، هەر بۆیە تا دوا ساتەكانی دەنگدان لەسەر ئەم بڕگەیە ئێمە داكۆكیمانكرد، بەڵام ئەنجامەكە بەڵێڵی مایەوە و تائێستاش ئێمە دڵنیانین لەوەی ئەم بابەتە بەتەواوی رەتكراوەتەوە، لەبەر ئەوەی گومانمان هەیە کە دەنگەكان بە باشی هەژمار نەكرابن، بۆیە ئێمە گومانمان هەیە ئەم بابەتە بەتەواوی رەتكرابێتەوە، واتە لە نێوان پەسەندكردن و رەتكردنەوەدا بۆمان یەكلایی نەبۆتەوە و چاوەڕێ دەكەین پێداچوونەوە بە ریكۆردی دەنگدانی ناو هۆڵی پەرلەمان و هەژماركردنەوەی دەنگەكان لەسەر ئەو بڕگەیە بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی ئایا ئەو بڕگەیە رەتكراوەتەوە یاخود پەسەند دەكرێت، بۆیە ئێمە چاوەڕێی دەكەین، ئەگەر ئەنجامەكەش بەدڵی ئێمە نەبێت، پێمانوایە ئەمە كۆتا قۆناغ نیە و بەڵكو بەردەوام دەبین بە هەموو شێوازێك، بۆ گێڕانەوەی مافی فەرمانبەران و هاونیشتمانیانمان، ئەوەی پێمان بكرێت درێغی ناكەین لە گێڕانەوەی ئەو مافەی فەرمانبەران.

کامەران کەریم