بێدەنگی جوردێن بارۆز لەبارەی داهاتووەوە/ ماڵئاوایی یان مەڵازگرتن بۆ ئۆڵۆمپیکی پاریس
(0) /
زایەڵە ـــ خاوەنی 10 مەداڵی زۆرانی ئۆڵۆمپێک و جیهانیش پاش ئەوەی کە بەشداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی 2023ی لەدەست داوە، هێشتاکوو لەبارەی داهاتووی خۆیەوە هیچ بیر و ڕایەکی دەرنەبڕیوە.
ئێستاکە جوردێن بارۆز وەکوو ڕیکوردداری مەدالی زێوی، زۆرانی ئەمرێکا دێتە ئەژمار.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو کاتێ ئەو ڕیکۆردەی تۆمار کرد، ڕایگەیاند کە گوشارێکی زۆر لەسەریەتی بەڵام دەیهەوێت لەسەر کار و چالاکی خۆی بەردەوام بێت.
بارۆز ڕایگەیاندبوو کە ئۆڵۆمپیکی پاریس دوایین گۆڕەپانیەتی، کەوابوو مەبەستی ئەوە بوو دوو مەداڵی دیکە لە پێشبڕکێیەکانی جیهانی بلگراد و ئۆڵۆمپیکی 2024 ئیزافە کاتە کۆی مەداڵە پێشووەکانی و گەیشتن بەو ڕیکۆردە کە تۆماری کردووە بۆ پاڵەوانانی دیکەی ئەمریکا سەخت و دژوار کاتەوە. بەڵام دۆڕاندنی چاوەڕواننەکراوی لە بەرانبەر (چنس مارستلر) ئەو ئیزنەی پێنادات لانیکەمدوایین مەداڵی جیهانی خۆی بەدەست بهێنێت.
تێبينيێك بنێرە: