ڕەتکردنەوەی پێشنیارە چەن ملیارد دولاریەکان لە لایەن تیپەکانی فرمووڵ یەک
(0) /
زایەڵە ـــ تیپەکانی فرمووڵ یەک هەموو ئەو پێشنیارە چەن ملیارد دولارییە، لە باتی فرۆشتی جێگاکەیان قەبووڵ ناکەن و ڕەتی دەکەنەوە.
بە پێی وتەی ئستێفانۆ دومنیکالی، سەرۆکی ڕێکخراوەی فرمووڵ یەک، حەز و ویست بۆ هەبوونی تیپێک لەو پێشبڕکێیانەدا ئەوەندە زۆرە کە بە هەنێ لەوانە پێشنیاری چەندین ملیارد دولاری دەکرێت تا بەڵکوو جێگە و پلەی خۆیان بفڕۆشن.
ناوبراو وتیشی لە ڕابردوودا هەنێ تیپیش هەبوون کە بێ هیچ پارە خەرج کردنێک وەلاوە نران، بەڵام ئێستاکە تیپگەلێکی زۆر بەهێز و ئەزموون و سوودهێنەر و لەبواری فەنییەوە زۆر توانامان دەنێو پیست هەیە بۆ پێشبڕکێیەکان.
سەرۆکی فرمووڵ یەک لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت: ئیستاکە هەنێ پێشنیاری چەندین ملیارد دۆلاری بۆ تیپەکانی فرمووڵ یەک دەکرێت کە بەڵکوو لە باتیدا جێگای خۆیان بفرۆشن، بەڵام هەموویان بە تەواوەتی ڕەت دەبنەوە و هیچیان قەبووڵ ناکرێن.
تێبينيێك بنێرە: