کرواتی بە هۆی شکستدانی هولەندەوە، سەرکەفت بۆ فێناڵی لیگی نەتەوەکانی ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jun 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سێهەمین تیپی جامی جیهانی 2022 بە شکستدانی میوانداری قۆناخی دوایینی لیگی نەتەوەکانی ئەورووپا، وەۆوو یەکەمین فیناڵیستی ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکان ناسێندرا.

لە دەسپێکی قۆناخی وەلاوەنانی سێهەمین خولی پێشبڕکێیەکانیلیگی نەتەوەکانی ئەورووپا و لە یەکەمین یاریدا لە شەوی ڕابردوو(چوارشەمە) لە شاری (روتردام)ی وڵاتی هولەند بەڕێوەچوو، تیپە نەتەوەییەکانی کرواتی و هولەند پێکەوە پێشبڕکێیان دا و تیپی کرواتی بە ئاکامی 4 بەر 2 یارییەکەی لە تیپی میواندار بردەوە و بەم شێوازە ئەو قوناخە لە پێشبڕکێیەکان کۆتایی پێهات.

ڕەقیبی دیکەی کرواتی ئەمشەو و پاش یاریکردن لە نێوان دوو تیپی ئسپانیا و ئیتالیا کە یاری نێوانیان ئەمشەو بەڕێوەدەچێت، دەردەکەوێت.

فیناڵی لیگی نەتەوەکانی ئەورووپا ڕۆژی 28ی جۆزەردان و کاتژمێر10:15 0 خولەک بەڕێوەدەچێت.