خۆڕاگریی فەڵەستین هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل فەڵەستین


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی خۆڕاگریی فەڵەستین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی دووشەممە 3 ی تەمموزی 2023 ی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەمپی جنین لە کەرتی خۆرئاوا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەردەوامی هێرشەکانی سەر جنین، چۆنیەتی وەڵامی خۆڕاگری دیاری دەکات.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ژووری عەمەلیاتی هاوبەش موڵەتی ئەوە نادات کە دوژمن دەسدرێژی بکاتە سەر خاک و خەڵکی ئێمە، یان بۆ ئاسانتربوونی هێرشەکانی خەڵک لێک جیا بکاتەوە.

ژووری عەمەلیاتی هاوبەشی خۆڕاگریی فەڵەستین داوای لە خەڵکی فەڵەستین لە تەواوی شار و گوند و کەمپەکان بە تایبەت کەمپی جنین کردووە کە بچنە شەڕی دژ بە داگیرکارانی زایۆنیستیەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە خۆڕاگری ئامادەی وەڵامدانەوەی زایۆنیستەکانە لە سەرجەم گۆڕەپان و بەرەکاندا.