كەشتییەك بەنزیكەی 4 هەزار ئۆتۆمبێلەوە لەكەناراوەكانی هۆڵەندا ئاگری گرتووە

(0) / / جهان / زایەڵە کەشتی هۆڵەندا ئاگر


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كۆمپانیای كەی لاین رایگەیاند :لە ئێوارەی سێشەممەوە ئاگر لە كەشتییەكی بارهەڵگری كۆمپانیاكە لەكەناراوەكانی هۆڵندا كەوتۆتەوە كە نزیكەی پێنجسەد ئۆتۆمبێلی كارەبایی هەڵگرتووە.

 ئاماژەی بەوەشداوە، ئاگرەكە لەسەر ڕێی فرێمانتل كە لەپەنەما تۆماركراوە و تا ئێستا بەردەوامە وبەهۆیەوە ئەندامێكی تیمی فڕۆكەوانی هیندی گیانی لەدەستدا و حەوت كەسی تریش برینداربوون.

وتەبێژی كۆمپانیای بەڕێوەبردنی كەشتییەكە كە بارەگاكەی لە تۆكیۆیەئاشکرایکرد، باری كەشتییەكە لە 3 هەزار و 783  ئۆتۆمبێل پێكهاتووە، لەنێویاندا 498 ئۆتۆمبێلی كارەباییە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هێشتا هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام ئاژانسەكانی هەواڵ تۆمارێكی دەنگییان بڵاوكردۆتەوە كە ئەندامێكی تیمی فریاكەوتن ئاماژە بەوە دەكات ئاگرەكە لە پاتری ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی كەوتۆتەوە.

کامەران کەریم