کارەبا لە بڕی 15% قەرزی هاوڵاتیان خۆش دەبێت

(0) / / جهان / زایەڵە کارەبای سلێمانی قەرز داشکاندن


Oct 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كارەبا بۆ پۆلی (٧ و ٨ ) ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كە لە بەرواری 23/7/2023 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەرواری 24/10/2023 كۆتایی دێت .

ئەوەشی خستەڕوو: لەو چوارچێوەیەدا ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەینەوە كە لێخۆشبوونی پۆلی ماڵان دوو هەفتەی ماوە و بەرواری 23/10/2023 كۆتایی دێت ئەگەر بیەوێت سوود مەندبن دەبێت لەوماوەیەدا قەرزەكانیان پاكتاو بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد: هاوكات لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی كەڵەكەبووی پارەی كارەبا پۆلەكانی (بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و حكومی) لە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٨ چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و بەروای 28/11/2023 كۆتایی دێت.

کامەران کەریم