نیوەی شەهیدانی غەززە لە منداڵان و ئافرەتانن

(0) / / جهان / زایەڵە غەزە فەڵەستین شەهید


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی دوایین ئامار نیوەی قوربانیانی بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەتی غەزە، منداڵ و ئافرەتن.

دوایین ئاماری بۆردومانەكانی كەرتی غەزە كە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاویكردۆتەوە، بریتییە لە گیانلەدەستدانی (1550) كەس، لەگەڵ برینداربوونی (6600) كەسی تر.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لەنێو كوژراوەكان (447) منداڵ هەن لەگەڵ (248) ئافرەت، هەروەها (10) كارمەندی تەندروستیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەم ئامارە، واتە نزیكەی نیوەی ڕێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە منداڵ و ئافرەتن.