کۆمکاری عەرەبی: ڕێگری لە سنوورداشکردنی دانیشتوانی غەززە لەلایەن لە ئیسرائیلەوە بکرێت

(0) / / جهان / زایەڵە غەززە ئیسرائیل فەڵەستین


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمکاری عەرەبی، داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەپەلە دەستوەردان بکات بۆ ڕێگریی کردن لە ئیسرائیل بۆ سنوورداشکردنی دانیشتوانی غەززە.

سەبارەت بە داواکاری سوپای ئیسرائیل کە بەیانی ئەمڕۆ ئاڕاستەی دانیشتوانی غەززەی کرد بۆ "چۆڵکردنی خانووەکانیان و چوونیان بۆ باشوور"، کۆمکاری عەرەبی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبولغەیت نامەیەکی بەپەلەی ئاڕاستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس کردووە.

لە نامەکەیدا، ئەبولغەیت سەبارەت بە داواکاری ئیسرائیل لە دانیشتوانی غەززە بۆ چوون بەرەو باشووری ناوچەکە، رایگەیاندووە: "ئەم داخوازییە بە ئاشکرا پێشێلکارییە ٤٩مین ماددەی پەیماننامەی چوارەمی جنێڤە، کە قەدەغەی دەکات کەسانی پارێزراوی خاکە داگیرکراوەکان سنوورداش بکرێن یان بە زرەملێ کۆچیان پێ بکرێت".

هەروەها ئەبولغەیت رایگەیاندووە: "ئەمەی ئیسرائیل دەیکات کردەیەکی تۆڵەکردنەوەیە کە هێزی سەربازیی بێ بەزەییانە بەکاردەهێنێت بۆ بەسزا گەیاندنی دانیشتوانی غەززە و هاووڵاتیانی مەدەنی".