شەهیدبوونی 500 کەس بەهۆی بۆردوومانی نەخۆشخانەی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە

(0) / / جهان / زایەڵە غەزە شەهید


Oct 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپی حەماسدایە ڕایدەگەیەنێت" لە کاتی تەقینەوەیەکدا لە نەخۆشخانەی (ئەلئەهلی ئەلعەرەبی) لەم کەرتە، لانیکەم ٥٠٠ کەس شەهید و بە سەدان کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستی کردەوە کە " تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە بووە".

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، ئەوا ئەو هێرشە دەبێتە کوشندەترین هێرش لە جۆری خۆیدا لە پێنج جەنگی ئیسرائیلدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، تا ئێستا سەدان قوربانی لەژێر داروپەردوودا ماون، نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی حەماس ئەم هێرشەی بە "تاوانی جەنگ" ناوبررد.

لە ماوەی یازدە ڕۆژدا و لە دەستپێکی شەڕەوە چەندین نەخۆشخانە کە دەکەونە کەرتی غەززە بوونەتە پەناگە بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچەیە.