نەتەوە یەکگرتووەکان: پێوسیتە ئیسرائیل دەستبەجێ کۆتایی بە “بەسزاگەیاندنی بەکۆمەڵ”ی دانیشتوانی غەززە بهێنێت

(0) / / جهان / زایەڵە غەززە فەڵەستین ئیسرائیل ژینۆساید


Oct 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنووسی بڕیاری عەرەبی پەسەندکرد و داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەبڕیارێکی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پەسندکرد. دەنگدان بۆ پڕۆژەبڕیارەکە سێ جۆر بوو، بەڵێ، نەخێر و دەنگنەدان. ژمارەی دەنگی بەڵێ 120 دەنگ بوو، نەخێر 14 و دەنگنەدان 45 بوو.
 لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر کۆنووسی بڕیاری عەرەبی درا کە تێیدا چەند چارەسەرێکی مرۆیی بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی غەززە خراوەتەڕوو و نەتەوە یەکگرتووەکانیش کۆنووسەکە و ئاگربەستەکەی پەسەندکرد و دوای راگرتنی بۆردوومانەکەی کرد.

پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ئەیمنداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، غەززە رووبەڕووی داڕمانێکی تەواو دەبێتەوە و زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستیش لەژێر هەڕەشەی جەنگدان.

وتیشی، دەبێت بەبێ هیچ رێگرییەک هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێتە غەززە و هاوڵاتییانی ئەو شارە دەبێت پارێزراو بن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشی زەمینی بۆ کەرتی غەززە کرد و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و لەسەرەتای گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسیشەوە ئیسرائیل بە بیانووی بوونی چەکدارانی حەماس گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە.