دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی نوشتەو و جادووە وە دەستگیرکران
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە لە رێگەی نوشتە و سحرەوە هەوڵی تێکدانی خێزانیان دابوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:هێزەکانی ئاسایش لەدوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوونی ورد لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای بازیان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابوو لە رێگەی سحر و نوشتە و جادووەوە هاوڵاتییان فریوبدەن و ببنە هۆکارێک بۆ تێکدانی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان.
باسی لەوەشکرد: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر چەکێکی بێ مۆڵەت و چەندین کەرەستە و پارەچە جلوبەرگ کە بۆ مەبەستی نوشتەکردن بەکارهێنرابوون.
ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: