ئیسماعیل هەنیە: مقاوەمەی فەڵەستین لەوپەڕی توانا و هێز دایە

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسماعیل هەنیە فەڵەستین ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان


Nov 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دیدار لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لە سەر توانا و هێزی مقاوەمەی فەڵەستین لە بەرانبەر ڕژێمی داگیرکاری سەهیۆنی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل هەنیە  سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دیداریان کرد.
لە دیدارەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشهاتەکانی فەڵەستین و دۆخی کەرتی غەززە کرا کە لە ژێر هێرشی ئیسرائیل دایە و هەنیە جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە مقاوەمەی فەڵەستین لەوپەڕی توانا و هێز دایە، هەر بۆیە ئیسرائیل لەجیاتی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی بەرخۆدان، هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.
هەروەها عەبدوڵلاهیان و هەنیە راوێژیان کرد لەبارەی ڕێگاچارەکانی ڕاگرتنی ئەو تاوانانەی ئیسرائیلی داگیركەر دەرهەق بە خەڵکی غەززە ئەنجامی دەدات.