ھێنری کیسینجەر وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ھێنری کیسینجەر


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ھێنری کیسینجەر وەزیری دەروەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
کەناڵی تەلەفزیۆنیی بی بی سی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە هەواڵێکی بەپەلە بڵاوی کردەوە، ھێنری کیسینجەر وەزیری دەروەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا کە ویلایەتی کانتیکات کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە تەمەنی کارکردنیدا لە بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمەریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوە‌ی ھەبووە.
ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران، وە بە ئەندازیاری رێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆمکوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەش: ئۆپراسیۆنی کۆندۆر، کودەتای دژ بە سەلڤادۆرئالیندی لە چیلی، جینۆسایدی تەیموری ڕۆژھەڵات، ئۆپراسیۆنی گلادیۆ.