بەلەمێکی کۆچبەران بە 66 کۆچبەرەوە لە نۆکەندی ئینگلیز نوقم بوو و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا

(0) / / جهان / زایەڵە کۆچبەر بەلەم پەنابەر


Dec 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەلەمێکی کۆچبەران بە 66 کۆچبەرەوە لە نۆکەندی ئینگلیز نوقم بوو و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

دەستەی پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، کاتژمێر  3ـی بەرەبەیان بەکاتی هەرێمی کوردستان بەلەمێکی کۆچبەران کە لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتبوو نوقم بوو و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

دەستەی پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو کۆچبەری دیکە باری تەندروستییان تێکچووە و گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و 63 کەسەکەی دیکەش براونەتە شاری کالێی باکووری فەرەنسا.

نۆکەندی ئینگلیز دەکەوێتە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا و رۆژانە نزیکەی 500 کەشتی بەکاری دەهێنن.

کامەران کەریم